«قاسم موتەلیبی» بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی «پەروێزخان»ی شاری قەسری شیرین، ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیرنا، وتیشی: هەناردەکردنی کاڵا لەم دەروازە فەرمییەوە لە سەرەتای مانگەکانی مارس و ئاپریلی ئەمساڵەوە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو سەدی پێنج بەگشتی لە ڕووی دۆلارەوەو لە ڕووی کێشەوە، بە ڕێژەی لەسەدا چوار گەشەی کردووە.
«موتەلیبی» وتووشیەتی: ئەو کاڵا سەرەکییانەی لە سنووری فەرمیی «پەرویزخان»ەوە هەناردەی عێراق دەکرێن بریتین لە سەوزەو میوە، بەرهەمە شیرەمەنیەکان، کێک و کولێرە، بەرهەمە کانزاییەکان، بەرهەمە پلاستیکییەکان،بەرد،کاشی و کەرەستەی بیناسازی،هاوردەکردنیش بریتییە لە پاشماوەی فافۆن و پلاستیک.
بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پەروێزخان،بازرگانیی دەرەکی لە سنووری فەرمیی پەروێزخانەوە بریتییە لەهەناردەکردن،هاوردەکردن،چوونە ژوورەوە و دەرچوونی کاتی، ترانزێتی دەسپێک و کۆتایی.
مەرزی فەرمیی پەرویزخان ناوەندی ئابووریی ڕۆژئاوای وڵات و یەکێکە لە سنوورە چالاکەکان، هەروەها 45%ی هەناردەکردنی کاڵای غەیرە نەوتی لە وڵاتەکەمانەوە بۆ عێراق لە ڕێگەی ئەم سنوورەوە ئەنجام دەگرێت.
342/